چالاکی هەڵسووڕاوانی نهێنی کۆمەڵە بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندانەوە، ڕۆژی کۆمەڵە

چالاکی هەڵسووڕاوانی نهێنی کۆمەڵە بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندانەوە، ڕۆژی کۆمەڵە

ئاسۆی ڕۆژهەڵات، لە ڕێکەوتی ٢٣ی ڕێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی، بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندانەوە، ساڵڕۆژی ئاشکرا بوونی خەباتی نەهێنی و یەکێک لە ڕۆژی مێژوویەکانی کۆمەڵە، چالاکانی کۆمەڵە لە شارەکانی سنە، مەریوان، بانە و ورمێ دەستیان بە هەڵ کردن و بڵاو کردنەوەی ئاڵای کۆمەڵە، وێنەی هاوڕێی گیانبەختکردوو کاک حەمە حسین کەریمی و دەستنووس گەلێک کرد و یاد و ناوی ئەم ڕۆژە پڕ دەسکەوتەیان بەرز ڕاگرت.

ئەو کۆڵان و شەقامانەی کە لەم شارانە چالاکی تێدا کراوە بریتیین لە:

(بانه)‌ گه‌ره‌کی بلالی حه‌به‌شی، پۆمپ به‌نزینی عه‌به‌هندی، حه‌مزاوا.ساڵحاوا، جاده‌ سه‌رده‌شت، جاده‌سلێمانی.

(مەریوان) ناوچەی ئاڵمانە

(ورمێ) شاری خۆی ناچه‌ی کورد نشینی قه‌توور، شاری سڵماس ناچه‌ی کورد نشین ئاوای وه‌ردان، له‌شکران، چوار ستوون، خیابانی شهید عه‌لی، خیابانی مستفا خومه‌ینی، پومپ به‌نزینی ئاوای کوتاڵ.

(سنە) شەقامی لوتفی، کۆڵانی لوقمان، کۆڵانی زارێع، کۆڵانەکانی دەورووبەری شەقامی (پژوهیش)، قوتابخانەی مینا، دەورووبەری چێشخانەی (رستوران) زیافەت، حەسەن‌ئاوا، نەوبەهار، کۆلانی نەرگس، کۆڵانی قەناری.


ئه‌م بابه‌ته 135 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:07:43:11/02/2021