وەفدێکی کۆمەڵە سەردانی قایمقامی نوێی شاری سۆرانیان کرد

وەفدێکی کۆمەڵە سەردانی قایمقامی نوێی شاری سۆرانیان کرد


ئاسۆی رۆژهەڵات، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٤ی مانگی فێبریواری۲۰۲۱ی زایینی، وەفدێکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران،بە مەبەستی پیرۆزبایی لە بەرپرسی نوێی قایمقامیەتی شاری سۆران سەردانی قایمقامیەتی ئەو شارەیان کرد.

وەفدی کۆمەڵە کە بریتی بوون لە هاوڕێیان، ئیبراهیم محەممەدی ئەندامی کومیتەی ناوەندی، عەلی ڕەنجبەر ئەندامی کومیتەی ناوەندی، کۆمار ڕەشی، عەبدوڵڵا نوری و مەنسوور حەبیبی کادرانی کۆمەڵە سەردانی بەڕێز، شێخ نەجیب شێخ عوسمان قایمقامی نوێی شاری سۆرانیان کرد و لە لایەن بەڕێز شێخ نەجیب و وەفدی یاوەری پێشوازی گەرم کرا لە وەفدی کۆمەڵە.

لەم چاوپێکەوتنەدا وێڕای پیرۆزبایی سەرکردایەتی کۆمەڵە، چەند پرس و بابەتی تایبەت بە ناوچەکە و کورد بە گشتی کەوتە بەر باس و هەر دو لا ئاڵوگۆڕی بیرویان لە سەر کرد.

لە کۆتاییدا لە سەر پەیوەندی و هاوئاهەنگی زیاتری هەر دو لا و بەردەوام بوونی جەخت کرایەوە.


ئه‌م بابه‌ته 238 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:01:00:05/02/2021