ژنێک لە شاری جوانڕۆ بە هۆی گوشاری بنەماڵەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ژنێک لە شاری جوانڕۆ بە هۆی گوشاری بنەماڵەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

گوشاری بنەماڵەیی و کۆمەڵایەتی، بووە هۆکاری خۆکوژی و مردنی ژنێکی گەنجی خەڵکی شاری جوانڕۆ کە ماویەک لەمەوەپێش لە ژێر گوشاری بنەماڵەکەی ناچار بە هاوسەرگیری کرابوو.

بە پێی ڕاپۆڕتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٠ی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی، ژنێکی تەمە ٢٨ ساڵە، خەڵکی ئاوایی "کلاش لولمـ"ـی سەر بە شاری جوانڕۆ بە ناوی "سەرحەد ڕۆشندڵ" ئاگری لە خۆی بەردا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە وتەی سەرچاویەکی ئاگادار، ئەم ژنە تەمەن ٢٨ ساڵە هەفتەی ڕابردوو و ٣ ڕۆژ پاش هاوسەرگیریە بەزۆرییەکەی کە لە لایەن بنەماڵەیەوە گوشاری چۆتە سەر و ناچار بووە لەگەڵ پیاوێکی تەمەن ٤٥ ساڵ و خاوەنی ٥ منداڵ هاوسەگیری بکات ، هەوڵی خۆکوژی داوە و بە شێوەی خۆ ئاگرتێبەردان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەم سەرچاوەیە دەڵێت: کە "مەلا سەلاح نووری" پێش نوێژی "امام جمعە" ئەم ئاواییە سەرحەدی ڕۆشەندڵی هان داوە کە لەگەڵ ئەم پیاوە زەواج بکات و پێیکتوو کە (تەمەنت چۆتە سەر و دەبێت هاوسەرگیری بکەیت چوون جارێکی تر هەلی ئاوات بۆ هەڵناکەوێت.)


ئه‌م بابه‌ته 279 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:03:12/01/2021