ئەشکەنجەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی شارۆمەندێكی خستە کۆماوە

ئەشکەنجەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی شارۆمەندێكی خستە کۆماوە


شارۆمەندێکی خەڵكی (اسلام آباد غربـ)ـی سەر بە کرماشان، کە بە کوشتنی بە ئەنقەست تاوان بار کراوە، پاش دەستبەسەر بوونی بە هۆی ئازار و ئەزیەت و ئەشکەنجەوە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئاگاهیەوە چۆتە کۆماوە.

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٤ی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی، شارۆمەندێکی تاوان بار بە ناوی "بەهمەن عوقابی" تەمەن ٣٥ ساڵ خەڵکی ئاوایی چقا جەنگای سەر بە شاری ئیسلام ئاوای غەربی پارێزگای کرماشان، بە هۆی ئازار و ئەزیەت و ئەشکەنجەی هێزەکانی ئیدارەی ئاگاهی شاری کرماشان چۆتە کۆماوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو هەنووکە لە نەخۆشخانەی (خمینی) شاری کرماشان لە ژێر چاودێری تایبەتی پزیشکی دایە و بە شێوەیەکی زۆر گوشاراویی لە ژێر چاودێری ئەمنیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی دایە.

بە پێی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرچاوەیەک ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی ئیدارەی ئاگاهی هیچ هەواڵێکیان بە بنەماڵەی ناوبراو سەبارەت بە باری تەندرووستی کوڕەکەیان نەداوە.

هێزەکانی ئاگاهی بە بنەماڵەی بەهمەنی عوقابیان کوتووە کە کوڕەکەیان بە هۆی خورادنی حەبی (تڕامادۆڵ) چۆتە کۆماوە، بەڵام بنەماڵەی ڕایانگەیاندووە کە کوڕەکەیان جگەرەیشی نەکێشاوە.


ئه‌م بابه‌ته 119 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:10:44:04/01/2021