دیواندەرە/ گەنجێکی تەمەن ٢٢ ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

دیواندەرە/ گەنجێکی تەمەن ٢٢ ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٨ی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی، گەنجێکی تەمەن ٢٢ ساڵە بە ناوی "فەرزین عەزیمی" دانیشتووی شاری دیواندەرە دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

فەرزین عەزیمی خەڵكی شاری دیواندەرەی سەر بە پارێزگای شاری سنە و وەرزشوان و بۆکسێرێکی ناسراوەی بووە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات.

تا ئێستاکە هۆکاری خۆکوژیەکەی ئەم کوڕە گەنجە نادیارە، بە ڵام واباسە کە ناوبراو لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە هەوڵی خۆکوژی داوە.

شایانی باسە کە بێکاری و هەژاری نەبوونی درفەتی کار لە ئێران و بەتایبەت کوردستانی ڕۆژهەڵات یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی خۆکوژی جیلی نوێ کۆمەڵگایە.

جێگای ئاماژەیە کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا گەنجێکی تەمەن ٢٨ ساڵی دیکە لە شاری کرماشان بە ناوی "جوان شیری" هەر بە هۆی نەبوونی و هەژاری کۆتایی بە لە ڕێگای حەب خواردنەوە هەوڵی خۆکوژیدا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.


ئه‌م بابه‌ته 117 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:31:30/12/2020