زانکۆی زانستی پزیشکی سنە: زیاد بوونی مادەی کلۆر بە ئاوی خواردنەوە شاری سنە نەخۆشییە زووگرەکانی بەدواوەیە

زانکۆی زانستی پزیشکی سنە: زیاد بوونی مادەی کلۆر بە ئاوی خواردنەوە شاری سنە نەخۆشییە زووگرەکانی بەدواوەیە



بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، زانکۆی زانستی پزیشکی شاری سنە لە نامەیەکدا بۆ ئیدارەی ئاوی ئەم شارە، لە زیاد بوونی زۆرتر لە ئاستی دیاریکراوی مادەی کلۆرێک کە تێکەڵ بە ئاوی خواردنەوەیە، هەواڵی داوە.

لەم نامە نەهێنییەکەی زانکۆی زانستی پزیشکی شاری سنە بۆ موهەندیس "سوهراب نژاد" بەڕێوەبەری ئیدارەی ئاوی ئەم شارە، هاتووە کە هەبوونی مادەی کلۆر زیاتر لە ئاستی دیاریکراو غەیرە ستانداردە و خواردنەوەی ئەم ئاوە دەبێتە هۆی زۆربەی نەخۆشییە زووگرەکان وەکوو نەخۆشی پێستی و عفوونی.

شایانی باسە کە، لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا و بەتایبەت لە مانگەکانی ڕابردووەوە تا ئێستا، پیس بوونی ئاوی خواردنەوەی شاری سنە بووە بە کێشە و گرفتی خەڵکی ئەم شارە و زۆربەی شارۆمەندان بۆ ئاوی خواردنەوە بۆ کەڵکی ڕۆژانە ماڵەوەیان ڕوو دەکەنە کانیوئاوە سرووشتیەکانی دەورووبەری ئەم شارە.


ئه‌م بابه‌ته 122 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:08:42:29/12/2020