ورمێ/ کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزەکانی سەرسنوور بریندار کرا

ورمێ/ کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزەکانی سەرسنوور بریندار کرا

ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ ڕۆژی یەکشەممە ٩ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی لە ئاکامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی "ئایهان خودایی" لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ورمێ بریندار کرا.

 

بە پێی سەرچاوە خۆجێیەکان، ناوبراو تەمەن ٢٢ساڵ، خەڵکی ئاوایی کورانی سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆستی ورمێ، خێزاندار و خاوەن دوو منداڵ ڕاگەیەندراوە.

 

هەروەها ناوبراو باری تەندروستی ناجێگیرە و ڕەوانەی خەستەخانەی ورمێ کراوە.

 

شایانی باسە، هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بە بێ ئاگادار کردنەوەی تەقەیان لێ کردووە.


ئه‌م بابه‌ته 147 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:44:30/11/2020