دادستانی فیدڕاڵی بلژیک داوای ٢٠ ساڵ لەبەند کردنی بۆ دیپلۆماتکاری پێشووی ئێران کردووە

دادستانی فیدڕاڵی بلژیک داوای ٢٠ ساڵ لەبەند کردنی بۆ دیپلۆماتکاری پێشووی ئێران کردووە

دادستان فدڕاڵی بلژیک داوای لە دادگا کردووە کە ماوەی ٢٠ ساڵ زیندان بۆ "ئەسەدۆڵڵا ئەسەدی" دیپلۆماتکاری پێشووی کۆماری ئیسلامی ئێران پەسەند بکەن. ئەسەدی بە "داڕشتنی پیلان بۆ چالاکی تێرۆریستی"تاوانبارە.

دادستانی بیلژیک هەروەها داوای لە دادگا کردووە کە ١٨ ساڵ زیندان بۆ نەسیمە نەعامی و ئەمیر سەعدوونی و ١٥ ساڵ لەبەدن کردن بۆ مێهرداد عارفانی بە تاوانی هاوکاری و هاودەستی لەگەڵ ئەسەدۆڵڵا ئەسەدی بۆ پیلانی داڕشتنی هێرشی تێرۆریستی پەسەند بکەن و شارۆمەندی بیلژیکیان لێ وەسێنن.

ئەسەدی، دیپلۆماتی پێشووی کۆماری ئیسلامی ئێرانە کە لە وین بە تاوانی هەوڵدانی دابەستنی تەقینەوە لە کۆبوونەویکی ڕێکخراوی "موجاهیدینی خەلق" لە نزیکی پاریس لە ساڵی ١٣٩٧ی هەتاویدا دەستبەسەر کرا.

ئەسەدۆڵڵا ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی دادگاییەکەیدا کە لە شاری ئانتۆرپ بەڕێوەچوو بەشداری نەکرد.

بە وەتەی هەواڵنێری ئێران ئینتێرناشناڵ پارێزەری شکایەتکەر دەڵێت: ئێمە دڵنیاین لەوە کە تاران بە ئسەدۆڵڵای کوتووە لەم دادگایەدا بەشداری نەکات.

بە هۆی ئامدە نەبوونی ئەسەدی پارێزەرەکەی دفاعی لێ کرووە. بە پێی ئەم هەواڵە دادگایە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو بەڕێوە دەچێت و حوکمەکە لە ئاوڕیلی ٢٠٢١دا دەردەکرێت.


ئه‌م بابه‌ته 132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:38:28/11/2020