ماوەی ٥ ساڵ و ٥ مانگ لەبەند کردن بە سەر فەرزاد حوسینیدا داسەپێندار

ماوەی ٥ ساڵ و ٥ مانگ لەبەند کردن بە سەر فەرزاد حوسینیدا داسەپێندار


شارۆمەندێکی خەڵكی شاری سروئابادی سەر بە پارێزگای کوردستان لە لایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە لەبەدن کردن مەحکووم کرا.

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، فەرزاد حوسینی شارۆمەدنێکی خەڵكی ئاوایی دێوەزناوی سەر بە شاری سروئاباد، لە لایەن بەشی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سنەەوە بە بەرپرسایەتی قازی سەعیدی ماوەی ٥ ساڵ و ٥ مانگ لەبەند کردنی بەسەردا داسەپێندرا.

بە وەتەی سەرچاوەیکی ئاگادار، ئەم حووکمە بە تۆمەتی هاوکاری کردن و ئەندام بوون لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەرکراوە و لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە پارێزەرەکەی (وکیل) ڕاگەیندراوە کە دانیشتنی لێکۆڵینەوەی یەکەم لە سەر دەکردنی حوکمی ئەم شارۆمەندە لە پووشپەڕ و و دانیشتنی دووهەم لە ڕەزبەری ئەمساڵدا بووە.

فەرزاد حوسینی ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕێبەندانی ١٣٩٧ی هەتاوی، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری کامیارانەوە دەستبەسەر و پاش ٣ مانگ و ١٥ ڕۆژ دەستبەسەر بوون لە ڕێکەوتی ١٣ی جۆزەردانی ١٣٩٨ی هەتاوی، بە دانانی بارمتەیکی قورسی یەک میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی تا دانیشتنی دادگا ئازاد کرا.

شایانی باسە کە، فەرزاد حوسینی ڕۆژی دووشەممە هاوکات لەگەڵ ١٣ی گەلاوێژی ئەمساڵ هەروەها لە بانگێهشت کردنی دادگا بە بڕیاری قازی سەعیدی دەستبەسەر کراو و بۆ ماوەی ٥٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرگەی کامیارن و سنە زیندانی بووە.


ئه‌م بابه‌ته 140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:18:28/11/2020