ڕاگەیاندی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە دابەش کردنی سیستان و بەلوچستان

ڕاگەیاندی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە دابەش کردنی سیستان و بەلوچستان


لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا میدیاکانی ژوورەوەی ئێران هەواڵێکیان سەبارەت بە دابەشکردنی پارێزگاکانی سیستیان و بەلوچستان لە زمانی سەید محسن دێهنوویی ئەندامی ئەنجوومەنی بەرپرسانی شۆڕای ئیسلامی بڵاو کردۆتەوە.

بە پێی ئەم پیلان داڕشتنە، پارێزگای سیستان و بەلوچستان بە ٤ پارێزگای جیاواز: بەلوچستان، سیستان، سەرحەد و موکران دابش دەکرێن. بەهانەو بەڵگەی هێنانەوەی درۆی ئەم پیلانە حەلکردنی بێبەش بوونی بەرفراوانی ئەم پارێزگایانە ڕاگەیندارون و هۆکاری ئەم بێبەش بوون و کەمی و کووڕیانە بەربڵاو و گەورە بوونی ئەم پارێزگایانە ڕاگەیاندراوە.

ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی ئێران پیلانی گۆڕینی دێمۆگرافی و هاوڕەنگ کردنی کولتووری (آسیمیلە) خەڵکی بەلوچستانی سەرتاپا بە کێشەیکی سایسی و سیاسەتەکانی چەند دەیەی ڕابردووی هەر دوو ڕژیمەکەی پەهلەوەی و کۆماری ئیسلامی بە سیاسەتایکی جیاکارانەی نەتەوەیی زانیوە و ئەمانە مەحکووم دەکات.

هەوڵدانی بەردەوامی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کەمڕەنگ کردنەوەی مەزهەبگەلێکی غەیرە ئیسلامی شێعە و لە ناوە بردنی زمان، کولتوور و خاکی نەتەوەکانی لە ژێر زۆڵمی ئێراندا هیچ ئەملاو لایکی تێدا نیەوە و ناتوانێت ئەمانە ئینکار بکات و ئەم سیاسەتانە بە شێوەی سیستماتیک بەردەوام دەبێت.

ڕوانگەی ناوەنەی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران ئەم هەوڵ دانەی کۆماری ئیسلامی وەکوو ساڵەکانی ڕابردوو پووچەڵ دەبێتەوە و شکەست دێنێت، و لە ئاکام دا هیچ ڕەنگدانەوەیکی لەسەر ئاخیزی ئازادی نەتەوەکانی لە ژێر زۆڵمی ئێراندا نابێت، بەڵکوو دەبێتە هۆی ناڕەزایەتی وەزاڵەهاتنی زۆرتری خەڵكی ئێران لە ڕژیمی سەرکوتگەر و دیکتاتۆری کۆماری ئیسلامی ئێران.

ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران

٢٨ی نوامبری ٢٠٢٠ی زاینیی

٨ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی


ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:58:28/11/2020