بە پێی هەواڵێک کە
بەناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، سەر لە ئێوارێی ڕۆژی پێنجشەممە
ڕێکەوتی ٦ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی، کاک عوسمان ئەمینپوور کوڕی ڕەحیم و برای
یەکێک لە چالاکانی گیانبەختکردووی کۆمەڵە بە ناوی هاوڕێ "عومەر ئەمینپوور"
بە هۆی نەخۆشیەوە لە شاری مهاباد دڵی گەورەی لە لێدان کەوت و ماڵئاوایی لە ژیان
کرد.
هاوڕێ عومەر ئەمینپوور
برای کاک عوسمان یەکێک لە چالاکانی کۆمەڵە و هەروەها یەکێک لە مامۆستا دڵسۆزەکانی
شاری مهاباد و دەورووبەر بوو کە لە ساڵی ١٣٦٣ی هەتاوی، لەگەڵ ٥٨ شارۆمەدنی کوردی
خەڵکی مهاباد لە لایەن دامودەزگای کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە سێدارە دران.
هەروەها کاک عوسمان
ئامۆزای عەلی ئەمینپوور یەکێک لە گیانبەختکردووی
کۆمەڵەیە ، کاک ڕەحیم ئەمین پوور باوکی کاک عوسمان یەکێک لە کەسایەتیە خۆشناوە و
جێگای متمانەی شارۆمەدانی ناوچەی موکریان و بەتایبەت مهاباد و ئاوایی وەتەمیش بووە
و هەردەم تێکۆشاوە بۆ بەرز ڕاگرتنی ئامانجە بەرزەکانی کۆمەڵە.
بەناوی ناوەندی
ڕاگەیاندی کۆمەڵە: سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی سەرجەم خەڵكی ناوچەی وەتەمیش، کەسووکار
و بنەماڵەی تێکۆشەری ئەمینپوور دەکەین و هیوا دارین ئەم کۆسپەیە دواین خەمیان
بێت.
ئهم بابهته 137
جار خوێنراوهتهوه