لە بەند کراوێک لە زیندانی ورمێ ئاگری لە خۆی بەردا

لە بەند کراوێک لە زیندانی ورمێ ئاگری لە خۆی بەردا


زیندانییەکی تەمەن ٣٣ ساڵ بە هۆی ناڕەزایەتی لە باروودۆخی خۆی لە زیندان ئاگری لە خۆی بەردا.

بە پێ هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٥ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی، لە بەند کراوێکی زیندانی شاری ورمێ بە ناوەی "حێجەت کازم‌زادە" تەمن ٣٣ ساڵ و خاوانی هاوسەر لە ناڕەزایەتی بە باروودۆخی ئەم زیندانە خۆی ئاگردا.

بە پێی هەواڵەکان، لە ئاکامی ئاگر لە خۆ بەردانەکەدا قاچی ناوبراو ٦٠٪ سووتاوە، حێجەت پێشووتر بە هۆی ناڕەزایەتی ئیزن نەدان بە ئازادی لە زیندان لێوەکانی دووریی بووەوە و مانی لە خۆاردن گرتبوو و پاش دوو ڕۆژ بە وەعد و بەڵێنی بەرپرسانی ئەم زیندانە کۆتای بە مانگرتنەکەی هێنابوو.

شایانی باسە کە نابراو لە بەندی ١-٢ ی زیندانی ڕژیم لە ورمێ لە بەر چاوی ئەفسەرنیگەهباندا خۆی ئاگر داوە و هەنووکە لە بێهداری ئەم زیندانەدا کەوتووە و باروودۆخی تەندرووستی زۆر ئاڵۆزە.


ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:24:26/11/2020