سەوڵاوا/ کچێکی گەنج دەستی دایە خۆکوژی و گیانی لە دەستدا

سەوڵاوا/ کچێکی گەنج دەستی دایە خۆکوژی و گیانی لە دەستدا


لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا کچێکی گەنج دەستی دایە خۆکوژی و دوێنی لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا.

 بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا کچێکی گەنج بە ناوی "لەیلا فەرهادی" کچی کەریم و خەڵكی ئاوایی دزڵی سەر بە ناوچەی سەوڵاوا بە مەبەستی خۆکوژیەوە ئاگری لە خۆی بەردابوو و پاشان ١٠ ڕۆژ کەوتن و بەستەری بوون لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری کرماشان دوێنێ ڕێکەوتی ٥ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی، لەو نەخۆشخانەدا گیانی لە دەستدا.

بە وتەی سەرچاوەیک هۆکاری خۆکوژی ئەم کچە گەنجە، کێشەوە و ئاڵۆزییک بووە کە لەگەڵ بنەماڵەی بوویەتی.

بە پێی داتاکانی ئاسۆی ڕۆژهەڵات لە دوو مانگی ڕابردووەوە تا ئێستا بە هەژماری ئەم حاڵەتە ١٠ ژن بە شێوازگەلی جۆراو جۆر خۆیان کوشتووە.

شایانی باسە کە لە ئێران و بە تایبەت کوردستانی ڕۆژهەڵات ژنان لە نێو کۆمەڵگادا هیچ جێگا و پێگەیکیان نیەو و لە هەموو بووارەکانەو زۆڵمیان لێ دەکرێت، ئەم حاڵەتانە وەکوو: چەواشە کردنی مافی ژنان، دەستدرێژی سێکسی و.........هتد.
هۆکاری سەرەکی ئەمە ڕووداوانە پشتیوانی نەکردنی یاساکانی کۆماری ئیسلامیە لە ژنان و بە هۆی ئەوە کە هیچ یاسایک نەیە پشتیوانی لە ژنان بکات ناچار دەست دەدەنە خۆکوژی و کۆتای بە ژیانی خۆیان دەهێنن.


ئه‌م بابه‌ته 125 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:51:26/11/2020