ئەلیوت ئابرامز: هێرشی ئێران و داروودەستەکەی بۆ سەر ئەمریکایەکان "وڵام دانەوەیکی قورسی ئەمریکای" بە دواوەیە

ئەلیوت ئابرامز: هێرشی ئێران و داروودەستەکەی بۆ سەر ئەمریکایەکان


نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەروەی ئەمریکا سەبارت بە کارەکانی ئێران وێنزۆئێلا دەڵێت وڵام دانەوەی ئەمریکا بە هێرشەکانی ئێران و گرووپە هاوەدەستەکانی بۆ سەر بەرژەوەندییەکان و هێزەکانی ئەمریکا بە سەخترین جۆر دەبێت و ئێران لەم کارە کە وا کردووێتی پەشیمان دەبێتەوە.

ئابرامز لە وتووێژێکدا لەگەڵ میدیایەکی عەربی کە هەندێک لەمانە ڕۆژی هەینی ٣٠ نوامبر بڵاو بووتەوە دەڵێت، ئێران هموو توانایەکی سەرفی ئاژاوەنانەوە، پەلاماردان، ترۆریست و نموونەی ئەمانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراستدا دەکات، و بە ناوی بەرژەوەندی ئیرانەوە لەگەڵ القاعده، کە ئەمانیش ترۆریستن چالاکی گەڵێکی ترۆریستی دەکات.

ئەلیوت ئابرامز لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: "ڕووی ئەم بابەتە نابێت لە خەڵک شاراوە بێت کە ئێران دەیهەوێت القاعدە لە ناو نەچێت؛ بەڵکوو ئەوە وڵاتانە و ئەوە خەڵکانە کە القاعدە هێرش دەکاتە سەری کەسانێکن کە ئێران دەیهەوێت هێرشیان بکرێتە سەر".

ئابرامز لە وڵامی پێشووی ڕۆژنامەی نیویورک‌تایمز سەبارەت بە توێژینەوەی هێرشی نیزامی بۆ سەر ئێران لە لایەن تڕامپەوە کوتی: " زۆر ڕوونە کە ئەمریکا بە شوێن شەڕ و ئاژاوە نانەوو لەگەڵ هیچ وڵاتێکدا نیە و تڕامپیش توێژینەوە لە سەر هیچ شەڕێک ناکات ".

ئابرامز هاوکات ئاگادار کردنەوەی دا، گەر کۆماری ئیسلامی ئێران و جێگرەکانی لە هەر شوێنێک هێرش بکەنە سەر ئەمریکا، یا خراپتر لە هەموو شتێک، شارۆمەنەدێکی ئەمریکایی بکوژن، "لە لایەن ئەمریکاوە وڵامێکی زۆر قورس و خراپ لە کار دا دەبێت".


ئه‌م بابه‌ته 56 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:35:21/11/2020