بە پێی هەواڵێک کە
بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٣٠ی خەزەڵوەری
١٣٩٩ی هەتاوی، بە داخەوە تێکۆشەر و کەسایەتی
خۆشناو و دێرینی کۆمەڵە بە ناوی کاک "میرزا محەمەد ساڵح دەستگوزار"
خەڵکی ئاوایی "یاپەڵی" سەر بە ناوچەی دیواندەرە بە هۆی نەخۆشییەوە بۆ
هەمیشە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
میرزا محەمە ساڵح
کەسایەتییەکی خۆشەویست و جێگای متمانەی خەڵکی ناوچەکە بوو، ناوبراو لە خزمەت کردن
بە شۆڕش و بزووتنەوەی کوردستان تا دوا ساتەکانی ژیانی دریغی نەکردوو سەرەڕای زەخت
و گوشاری هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی بەردەوام پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵە
هەبوو و سەردانی بنکەو بارەگاکانی کۆمەڵەی دەکرد.
بە ناوی ناوەندی
ڕاگەیاندی کۆمەڵە پرسەوە سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی کاک محمەد ساڵح
دەستگوزار و هەروها خەڵکی ناوچەی دیواندەرە دەکەین وخۆمان بە شەریکی خەمیان
دەزانین.
ئهم بابهته 179
جار خوێنراوهتهوه