سەقز/ گیان لە دەستدانی کاسبکارێکی کورد بە هۆی ڕادوونانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

سەقز/ گیان لە دەستدانی کاسبکارێکی کورد بە هۆی ڕادوونانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی ، "یەحیا(سامان) جەوشەنی" خەڵکی سەقز لە ئاکامی تەقە و ڕادوونانی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ئۆتۆمبیلەکەی لە جادەی سەقز بۆ دیواندەرە تووشی ڕووداوی هاتووچوو دەبێت و گیانی لە دەست دەدا.

 

بە پێی سەرچاوە خۆجێیەکان، هێزە ئەمنییەکان بە گومانی گواستنەوەی کەلووپەلی قاچاخ شوێن ئەو ئۆتۆمبیلە کەوتوون بەڵام هیچ بارێکی پێ نەبووە.

 

بە وتەی هەواڵنێری هەنگاو، هێزە ئەمنییەکان دوای ئەو ڕووداوە شوێنی ڕووداوەکەیان بە جێ هێشتووە.


ئه‌م بابه‌ته 71 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:34:21/11/2020