پیرانشار و شەپۆلی دەستبەسەر بوونی شارۆمەندانی کورد لەم شارە

پیرانشار و شەپۆلی دەستبەسەر بوونی شارۆمەندانی کورد لەم شارە


بە دەستبەسەر بوونی دوو شارۆمەندی دیکە لە شاری پیرانشار ئاماری دەستبەسەر کراوانی ئەم شارە لە چەند ڕۆژی ڕابردووەوە تا ئێستا بە ٨ کەس گەیشتووە.

ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ سەر لە ئێوارێی ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٧ خەزەڵوەری ٩٩ی هەتاوی، هێزە کانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری پیرانشار هێرشیان کردە سەر ئاوایی چیانەی سەر بە ناوچەی ئەم شارە و دوو برا بە ناوەکانی "فارووق (پسوپیشین) و زاهیر (پسوپیشین)"یان دەستبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستنەوە.

بە پێی هەواڵنێری هەنگاو، ئەم دوو برایە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردیەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کراون.

جیا لەم دوو شارۆمەندە هێزە کانی ئیداری ئیتلاعاتی شاری پیرانشار ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٥ی خەزەڵوەری ٩٩ی هەتاوی، لە ئاوایی گرگوول چوار شارۆمەندی دیکەیان بە ناوەکانی شۆڕش عەبدۆڵڵا‌نژاد، نەجمە سوخەنوەر، سەلاح ئاجی و کوڕەکەی ڕەحمان ئاجی و هەروەها لە ئاوایی شین‌ئاوا دوو شارۆمەندی دیکەیان بە ناوەکانی "عەلی جۆڵا" و "ئیسماعیل حاجی عەبدۆڵڵا" دەستبەسەر کردووە.


ئه‌م بابه‌ته 103 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:12:18/11/2020