دوای چوار مانگ تەرمی کۆڵبەرێکی کورد دۆزرایەوە

دوای چوار مانگ تەرمی کۆڵبەرێکی کورد دۆزرایەوە

ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ ڕۆژی ٢٥ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی، تەرمی "مۆرتەزا عەزیزی" تەمەن ٥٠ ساڵ خەڵکی ئاوایی دارەڕەشی بزمیرئاوا سەر بە شاری سەرپێڵ زەهاو دۆزرایەوە.

ناوبراو دوای چوار مانگ بێ سەرووشوێن بوونی تەرمەکەی لە بەرزاییەکانی تەرشاوە سنووری چوارکڵاو و بیشەکانی باشوری کوردستان شوانێک دۆزیویەتەو.

بە پێی سەرچاوە خۆجێیەکان، ناوبراو ڕؤژی ٧ی گەلاوێژی ئەمساڵ لە گەڵ پێنج هاوڕێتری بۆ کۆڵبەری ڕؤیشتووە بەڵام بە هۆی بێ هێز بوونی گەڕاوەتەو بۆ باشوری کوردستان و لەو کاتەوە بێ سەرووشوێن بووە.

هەتا بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە چۆنیەتی گیان لە دەستدانی ناوبراو ڕوون نەبووتەوە

ئه‌م بابه‌ته 105 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:21:18/11/2020