هەورامان/ شارۆمەندێكی کورد بە فیشەکەی چەکدارەکانی ڕژیم کوژرا

هەورامان/ شارۆمەندێكی کورد بە فیشەکەی چەکدارەکانی ڕژیم کوژرا


تەقە کردنی بێ هۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی نیشتەجێ لە پایەگای ئاوایی هەورامانی تەخت بەرەو شارۆمەندانی مەدەنی ئەم ئاواییە بووە هۆی کوشتنی شارۆمەندێک.

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، سەر لە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٧ خەزەڵوەری ٩٩ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی نیشتەجێ لە پایەگای ئاوایی هەورامانی تەخت، سەر بە ناوچەی سروئابادی پارێزگای کوردستان، دەستیان کرد بە تەقە کردن بەرەو شارۆمەندانی مەدەنی و لە ئاکامدا شارۆمەنەدێک بە ناوی "سەعدی رۆستەم‌زادە" کوڕی ساحێب کە خاوەنی هاوسەر و منداڵە دەستاوجێ گیانی لە دەستدا.

هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران پاش کوشتنی ئەم شارۆمەندە بە خەڵکی ئەم ئاواییەیان ڕاگەیاندوە کە بەرەو کاسبکاران تەقەمان کردووە. لە کاتێکدا کە خەڵکی ئەم ئاواییە دەڵێن کە هیچ کاسبکار و کۆڵبەرێک نهاتۆتە نێو ئەم ئاواییەە هەتا هێزە چەکدارەکان تەقەی لێ بکەن.

تەرمی سەعدی ڕۆستەم‌زادە ڕەوانەی شاری سنە کراوە، شیاوی باسە کە خەڵکی ئەم ئاواییە لەگەڵ چەکدارەکان تووشی شەڕ هاتوون.


ئه‌م بابه‌ته 98 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:43:18/11/2020