ڕاپۆرتی حەفتانەی ئاسۆی ڕۆژهەڵات سەبارەت بە: مافی مرۆڤ لە کوردستانی ڕۆژهەڵات

ڕاپۆرتی حەفتانەی ئاسۆی ڕۆژهەڵات سەبارەت بە:
 مافی مرۆڤ لە کوردستانی ڕۆژهەڵات

ئا/ڕۆژین کەرەموەیسە 

 

پاراستنی ئەمنی شارۆمەندان لە هەر وڵاتێک ئەرکی سەرشانی حکوومەتی ئەو وڵاتەیە، بە پێی مافی شارۆمەندی هێزی چەکدار و ئەمنی حکوومەت بۆ دابین کردنی ئاسایشی شارۆمەندانە، بەڵام لە ئێران بە پێی ئەوەی کە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی مافی شارۆمەندی واژوو کردووە بەڵام ڕۆژانە لە ڕێگای هێزە ئەمنی و چەکدارەکانەوە بە بیانووی جیاوازەوە گوشارێکی زۆر بۆ سەر شارۆمەندان بە تایبەت شارۆمەندانی کورد بۆ سەرکوت کردن و تۆقاندنی خەڵک دێنێت.

 



 ئاماری بەشێک لە پێشێل کردنی مافی مرۆڤ لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا:



 

١_ئاماری دەستبەسەرکردن و زیندانی کردن:

 

لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا ٩کەس لە شارۆمەندانی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر یا ڕەوانەی زیندان کراون.

 

١_ دلێر نەسری     خەڵکی تەنگیسەر دانیشتووی سنە

تاوان: ئەندامییەت لە یەکێک لە هێزە سیاسییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی

١١/٠٨/١٣٩٩  01/11/2020 (ڕەوانەی زیندان)

٢_موحەممەد مەحموودی  خەڵکی زێوە (پیرانشار)

تاوان: هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە هێزە سیاسییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی

١٢/٠٨/١٣٩٩   02/11/2020

٣_پشتیوان ئەفسەر    خەڵکی نێ (مەریوان)

تاوان: هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە هێزە سیاسییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی

١٤/٠٨/١٣٩٩  04/11/2020

٤_جەلال ڕۆستەمی  خەڵکی کامیاران

تاوان: ئەندامییەت لە یەکێک لە هێزە سیاسییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی

ڕێکەوت: ماوەی حەفتەی ڕابردوو

٥_فەرمان حەیدەرنژاد    خەڵکی دێوەزناو(سەوڵاوا)

تاوان: نادیار    ١٢/٠٨/١٣٩٩  02/11/2020

٦_سامان ئەسەد حەکیم    خەڵکی دێوەزناو (سەوڵاوا)

تاوان: نادیار     ١١/٠٨/١٣٩٩  01/11/2020

٧_موحەممەد شەفیع زادە   خەڵکی دیوەزناو (سەوڵاوا)

تاوان: نادیار     ١١/٠٨/١٣٩٩   01/11/2020

٨_ ئازاد حسێنی        خەڵکی مەریوان

تاوان: نادیار    ١٤/٠٨/١٣٩٩   04/11/2020

٩_فەردین عەبدی        خەڵکی مەریوان

تاوان: نادیار     ١٤/٠٨/١٣٩٩   04/11/2020

 

٢_کاسبکارانی سەر سنوور:

 

لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا ٧کەس لە شارۆمەندانی کورد لە کاتی کۆڵبەریدا بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەرکانی سەرسنووری کۆماری ئیسلامی گیانیان لە دەستداوە یا بریندار کراون و هەروەها دوو کەسیش لە لایەن هێزەکانی سوپای تورکیەوە کراونەتە ئامانج و یەکیان گیانی لە دەست داوە و یەکیشیان بریندار کراوە و کاسبکارێکی سەر سنووریش بە هۆی مینەوە کەم ئەندام بووە.

 

گیان لەدەستدان

 

١_ کەماڵ عەلەم هوولی       خەڵکی سەردەشت

لە سنووری چاڵدێران  ١٦/٠٨/١٣٩٩ (06/11/2020)

٢_حەسەن داڵایی     خەڵکی قاشقابڵاغ (چاڵدێران)

لە سنووری چاڵدێران ١٥/٠٨/١٣٩٩  (05/11/2020)

٣_سیاوەش کورەسوننی     خەڵکی ڕاویان (خۆی)

لە سنووری قووتوور  ١٢/٠٨/١٣٩٩  (02/11/2020)

٥_ موحسێن قاسمی      خەڵکی کوران(ورمێ)

لە سنووری ورمێ (تەقەی هێزەکانی تورکیە) ١٠/٠٨/١٣٩٩  (31/10/2020)

 

بریندار کراوان

 

١_ئەیووب حسێنی      خەڵکی بانە

لە سنووری هەنگەژاڵ   ١٢/٠٨/١٣٩٩  (02/11/2020)

٢_لوقمان ڕەحیمی      خەڵکی بانەوەڕی(پاوە)

لە سنووری نەوسوود(مین)  ١١/٠٨/١٣٩٩  (01/11/2020)

٣_سینا کەریمی      خەڵکی  جوانڕۆ

لە سنووری نەوسوود   ١٤/٠٨/١٣٩٩  (04/11/2020)

٤_موسلێح قاسمی   خەڵکی کوران (ورمێ)

لە سنووری ورمێ(تەقەی هێزەکانی تورکیە) ١٠/٠٨/١٣٩٩ (31/10/2020)

٥_ هێدایەت حسێنی    خەڵکی سەردەشت

لە سنووری بانە   ١٢/٠٨/١٣٩٩   (02/11/2020)

 

٣_ مانگرتن:


سەکینە پەروانە لە زیندانی قووچان ڕۆژی شەممە ١٠/٠٨/١٣٩٩ (31/10/2020)،بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی بە ناڕوونی چارەنووسی گواستنەوەی بێ ئاگاداری لە زیندانی ئەوین بۆ قووچان، دەستی داوەتە مانگرتن.

عەلی موحەممەدی موقەدەم خەڵکی کرماشان لە زیندانی ورمێ لە ڕۆژی چوارشەممە ١٤/٠٨/١٣٩٩ (04/11/2020) هەتا کاتی گواستنەوەی بۆ خەستەخانە یا مەرەخەسی دەرمانی دەستی داوەتە مانگرتن.

 

٤_کوشتن و خۆکوژی:

 

١_عەلی تەقی پوور   خەڵکی ئێندەرقاش(مەهاباد)

هۆکار: نەداری         ١٦/٠٨/١٣٩٩  06/11/2020

 


ئه‌م بابه‌ته 175 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:42:07/11/2020