ئاژانسی نێونەتەوەی وزەی ناوەکی: ئێران سەرقاڵی ساز کردنی ماڵپەرێکی وزەی ناوەکییە

ئاژانسی نێونەتەوەی وزەی ناوەکی: ئێران سەرقاڵی ساز کردنی ماڵپەرێکی وزەی ناوەکییە


ڕافائێل گرووسی، بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێونەتەوەی وزەی ناوەکی دەڵیت کە ئێران خەریکی ساز کردنی ماڵپەری وزەی ناوەکی ژێر زەوییە.

گرووسی ڕۆژی سێ شەممە، لە وتووێژێک دا لەگەڵ ئاسۆشیدپرس دەڵێت: " ئێران لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا دەستی داوەتە درووست کردنی ئەم سایتە و تا ئێستا کۆتایی پێ نەهاتوو. ئەم پڕۆژەیە ماوەیێکی درێژ دەخاینێت" .

گرووسی بۆ ئاماژە بە شاراوە بوونی ئەم بابەتە، لەوە زیاتر قسەی لە سەر نەکرد. ئەنجوومەنی نوێنەرایەتی ئێران لە ڕێکخراوی لێبردنی نێونەتەوەی بۆ وەتوووێژ سەبارەت بەم بابەتە خۆی دوور خستۆتەوە.

بەرپرسی ئەم ئاژانسە هەروەها وتی ئێران زەخیرەی ئۆرانییومی پیتێن کراوی خۆی زیاد کردوە، بەڵام ئەمە لە ئاستێکدا نیە کە بتوانن بۆمبی ناوەکی لێ درووست بکەن. پێش لە تەقینەوەکەی پووشپەڕی کە لە سایتی ناوەکی نەتەنز رووی دا، دەستەڵاتدارانی ئێرانی ڕایانگەیاند کە سایتێکی ئیمەنی دەیکە لە نزییکی ئەم کێوانەی دەورووبەر ئەم ناوچەیە ساز دەکەین.


ئه‌م بابه‌ته 72 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:47:28/10/2020