جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی یاسایی مەجلس: بڵاوکەری ڤیدیۆی کچە ئابادانییەکە دەبێ سزا بدرێت

جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی یاسایی مەجلس: بڵاوکەری ڤیدیۆی کچە ئابادانییەکە دەبێ سزا بدرێت

"حەسەن نەورۆزی" جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی یاسایی گوتی: ئەوەی کە ڤیدیۆیی ئەشکەنجەی ژنێکی لە شاری ئابادانا بڵاو کردووتەوە دەبێ سزا بدرێت و بڵاوکردنی ئەم جۆرە ڤیدیۆوانە تاوان ئەژمار دەکرێت.

هەروەها وتوویەتی، بڵاوکردنی ئەم ڤیدیۆە کۆمەڵگای شێواندووە و ئەم جۆرە ڤیدیۆوانە نالەبارە و دەبێتە هۆی فەحشا، دەبێ بە دادسەرای بدەن و بڵاو نەکرێتەوە.

ڕۆژی هەینی دووی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی، ڤیدیۆیەک لە کچێک بە دەمووچاوی خوێنی کە دوو ژن هێرشیان کردووتەسە سەری و ئەفسەرێکی تپاهبەرگری بە باتوم لە بان سەری ڕاوەستاوە پا بە سەر سینگی دەنێت و دواتر دەست لە جەستەی کچەکە دەدات، لە ئابادان بڵاوەو بوو.

هەتا ئێستا زانیارییەکی ڕوون لەم پەروەندە و هۆکاری ئەم دەرگیرییە بڵاو نەبووەتەوە، بەڵام لە نێو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان هۆکاری ئەم دەرگیریە پەلاماری دەستڕێژی بۆ سەر کچە و بەرگری لە خۆی ڕاگەیەندراوە.


ئه‌م بابه‌ته 95 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:09:27/10/2020