شنۆ/ دەسەتبەسەر بوونی شارۆمەندێکی کورد بە هۆی چالاکی سیاسی کوڕەکەیەوە

شنۆ/ دەسەتبەسەر بوونی شارۆمەندێکی کورد بە هۆی چالاکی سیاسی کوڕەکەیەوە


شارۆمەندێکی خەڵکی شاری شنۆ پاش بانگهێشت کردنی لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەو دەستەبەسەر کرا.

ڕۆژی دووشەممە ٥ی خەزەڵوەری ٩٩ی هەتاوی، فارۆق عەزیزی تەمەن ٣٠ ساڵ خەڵکی ئاوایی بێمزەتە ی سەر بە شاری شنۆ، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆوە بە تەلەفۆن بانگهێشت کراوە و پاش لێی پرسینەوە، دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیک ئەم شارۆمەندە بە تۆمەت و بەهانەی ئەوە کە کوڕەکەی ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردیەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کراوە.


ئه‌م بابه‌ته 95 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:32:27/10/2020