بانە/ بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سەر سنووری هەنگەژال

بانە/ بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سەر سنووری هەنگەژال

ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ سەر لە ئیوارەی ڕۆژی یەکشممە ٤ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی، کۆڵبەرێک بە ناوی "باست محەمەدی" خەڵکی ئاوایی نەنۆری سەر بە شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوەخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سەر سنووری هەنگەژالی ئەم شارە بریندار بووە.

بە وتەی سرچاوەیک، لە کاتێک دا کە کاروانێک لە کۆڵبەران خەریکی کۆڵبەری دەبن، دەکەوەنە بەر بۆسەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و لە ئاکام دا ناوبراو بە تەقەی چەکدارەکان قاچی بریندار دەبێت، بۆ دەرمانی برینەکەی ڕەوانەی یەکیک لە دایرە دەرمانیەکانی شاری بانە دەکرێت.

بە پێی ئاماری ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات لە دەستپێکی ساڵی ٢٠٢٠ی زاینییەوە تاوەکوو ئیستا ١٥٠ کۆڵبەر و کاسباکار لە سەر سنووروکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار بوون.


ئه‌م بابه‌ته 105 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:08:51:26/10/2020