لاوێکی کورد کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا

لاوێکی کورد کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا
ڕۆژی ٢٣ی ڕەزبەری ١٣٩٩ی ھەتاوی، "سەلمان نەسیری" خەڵکی شاری سنە دانیشتووی تاران لە ماڵەکەی کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا.
ھەتا بڵاو بوونەووی ئەم ھەواڵە ھۆکاری خۆکۆژی ناوبراو ڕوون نەبوەتەوە.
شایانی باسە لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا، بە پێی ئاماری مافی مرۆڤ خۆکۆژی لە نێو شارۆمەندان لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی زۆرتر بووتەوە کە ھۆکاری زۆربەیان نەداری ڕاگەیەندراوە.

ئه‌م بابه‌ته 137 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:06:58:25/10/2020