سڕینەوەی وێنەی ژنان لە سەر گۆڕەکانیان لە شاری ساری

سڕینەوەی وێنەی ژنان لە سەر گۆڕەکانیان لە شاری ساری

ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ بە بڕیاری وەڤدی بەڕێوەبەری گۆڕستانی "ڕۆیان"، بە بیانووی ئەوەی کە وێنەی ژنان ئایینی و ئاسایی نییە، وێنەی ژنانی سەر گۆڕەکانیان بە ڕەنگی سپی دایانپۆشاوە.

ڕۆژی پێنجشەممە ١ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی، لە کاتی سەردانی بنەماڵەکان بۆ سەر قەبران لە گەڵ وێنەی سپی کراوی ژنان ڕووبەڕوو دەبنەوە، دوای بەدواداچوونی بنەماڵەکان بۆیان ڕوون دەبێتەوە کە لە لایەن بەرپرسی گۆڕستانەو بە یاسایی وێنەکانیان سڕیوەتەوە.

 کۆماری ئیسلامی مافی ژنانی ئێرانی لە هەموو بوارەکاندا زەوت کردووە و ژنان لە نێو ئێرانی ژێر چەپۆکی کۆماری ئیسلامی دەنگیان کپ کراوەتەو، ئێستاش پلانی نوێ بۆ سنووردارکردنی زۆرتری ژنان لە چوارچێوەی ئاییندا داڕشتووە.

شایانی باسە هێرش کردنە سەر گۆڕستانەکان لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە نوێ نییە و کۆماری ئیسلامی ساڵانێکە بە شکاندن و خراپ کردنی قەبری پێشمەرگە و سیاسیان و هۆنەرمەندان هەوڵی بێڕێزی دەدات، ئەم کارە یەکێک لە سیاسەتەکانی ٤١ساڵەی دژە ژنی کۆماری ئیسلامییە.


ئه‌م بابه‌ته 89 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:58:25/10/2020