نەغەدە/ نادیار بوونی چارەنووسی زینداییەکی سیاسی کورد

نەغەدە/ نادیار بوونی چارەنووسی زینداییەکی سیاسی کورد


زیندانییەکی سیاسی کورد بە ناوی "سەید محەممەد حسێنی"خەڵکی شاری نەغەدە ٣٣ مانگە کە لە زیندانی ئەم شارە چارەنووسی نادیارە.

ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ ئەم زیندانییە سیاسییە لە مانگی پووشپەڕی ئەم ساڵەدا بۆ یەکم جار لە ماوەی ئەم ٣٣ مانگەدا لە دادگای ئینقلابی شاری مهاباد تۆمەتی (محاربە) ی بەسەردا داسەپا و هەتا ئێستا هیچ حوکمێکی بۆ نەبڕاوەتەوە و چارەنووسی نادیارە.

ناوبراو پێشتر ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی بووە و پاش گەرانەوەی بۆ ئێران لە ڕێکەوتی ١٩ی بەفرانباری ٩٦، لە لایەن ناوەندە ئەمنییەتیەکانی شاری نەغەدەوە دەستبەسەر کراوە و لەو کاتەوە هەتاکوو ئێستا لە زیندانی ئەم شارە چارەنووسی نادیارە.

شایانی باسە کە ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەر بوونی دا لە مافی پارێزەر و مەرەخەسی بێبەری کراوە.


ئه‌م بابه‌ته 105 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:19:25/10/2020