ئێران لە لیستی ڕەشی FATF دەمێنێتەوە

ئێران لە لیستی ڕەشی FATF دەمێنێتەوە

ڕۆژی شەممە ٣ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی، لە دانیشتنێکی سێ ڕۆژەی، دانیشتنی دەورەیی تایبەت بە هەوڵی ماڵی، ئێف ئای تی ئێف، بڕیاری مانەوەی ئێران و کۆرەی باکور لە لیستی ڕەشدا ڕاگەیاند.
بە پێی هەواڵی ڕۆیتێرز، مارکوس پیلێر، سەرۆکی گرووپی هەوڵی ماڵی جەختی کردەوە، هیچ گۆڕانێک لە بارودۆخی ئەو دوو وڵاتە ڕووی نەداوە و هەوڵە سنووردارکردنەوەکان لە بەرامبەریاندا درێژەیان دەبێت.

سەرۆکی ئێف ئای تی ئێف لە ڕەهەندی ئاڵووێری بانکییەوە داوای لە وڵاتانی دیکە کرد، بە وریاییەوە لە گەڵ ئێران و کۆرەی باکور مامەڵە بکەن.


ئه‌م بابه‌ته 103 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:25:25/10/2020