باروودۆخی تەندرووستی پڕ لە ئازاری زیندانییەکی سیاسی کورد

باروودۆخی تەندرووستی پڕ لە ئازاری زیندانییەکی سیاسی کورد


ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ "موتەلیب ئەحمەدیان" زیندانی سیاسی لەبند کراوی زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج، کە ساڵانێکە بە دەست نەخۆشی سکەوە دەناڵێنێت ٢٧ی ڕەزبەری ئەمساڵ، بە هۆی ئەم نەخۆشیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندانیان کرد و پاش فەحس و درهێنانی خوێنی پیس و کۆبوو لە ناو سکی دا ڕەوانەی زیندان کرایەوە.

سەرچاوەیک، سەبارەت بە باروودۆخی تەندرووستی ئەم زیندانییە سیاسیە کوردە دەڵێت: " هەفتەی ڕابردوو دوای چەند مانگ چاوەڕێ بوون، پزیشکێکی نەشتەرگەری برین لە دایرەی تەندرووستی زیندان، موتەلیب ئەحمەدیانی خستە ژێر چاوەدێری و بە هۆی قووڵ بوونەوەی زامەکەی داوای لە بەرپرسانی زیندا کردوە کە دەبێت بەپەلە ڕەوانەی نەخۆشخانە دەرەوەی زیندان بکرێت.


ئه‌م بابه‌ته 108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:24:25/10/2020