سەقز/ شارۆمەندێکی کورد دەستبەسەر کرا

سەقز/ شارۆمەندێکی کورد دەستبەسەر کرا


ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٣١ی ڕەزبەری ١٣٩٩ی هەتاوی، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی حەسەن قادرنژاد خەڵکی شاری سەقز، خاوەنی دوو منداڵ، لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

شایانی باسە کە ناوەندە ئەمنییەکان ئەم شارۆمەندەیان بە بێ بەڵگەی دادگا دەستبەسەر کردوە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستۆتەوە.

هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان و سەردانی ناوەندە ئەمنییەکان هیچ ئاکامێکی نەبووە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاسۆی ڕۆژهەڵات، لە دەستپێکی ساڵی ٢٠٢٠ی زایینیەوە تاوەکوو ئێستا ١٩٠ شارۆمەندی کورد بەم شێوە دەستبەسەر کراون.


ئه‌م بابه‌ته 101 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:08:47:25/10/2020