پێشمەرگەیەکی دێرینی کۆمەڵە لە شاری بانە ماڵئاوایی لە ژیان کرد

پێشمەرگەیەکی دێرینی کۆمەڵە لە شاری بانە ماڵئاوایی لە ژیان کرد


ئەمڕۆ شەمە رێکەوتی ٢٤ی مانگی ئۆکتۆبری ۲۰۲۰ی زایینی هاوڕێ عەلی زیایی پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە لە تەمەنی ٦۲ ساڵیدا بە ھۆی نەخۆشی دڵ لە شاری بانە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

هاوڕێ عەلی لەساڵەکانی دەیەی شەست بۆماوەی چەند ساڵ وەک پێشمەرگەی کۆمەڵە درێژەی بە خەباتدا و دواتر بۆ درێژەی ژیان گەڕایەوە شاری بانە. کاک عەلی بە ئارمان وئامانجەکانی کۆمەڵە وەفادار مایەوە و تادوایین ساتەکانی ژیانی  وەک دۆستێکی بەوەفای رێبازی کۆمەڵە لە بانە ژیانی بردە سەر.

  بە ناوی ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی هاوڕێ عەلی و دۆستان و هاوڕێیانی دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.

ئه‌م بابه‌ته 147 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:07:48:24/10/2020