ئەمریکا پێنج ناوەندی ئێرانی بە هۆی هەوڵ دانیان بۆ دەست تێوەردان لە هەڵبژاردنەکەی ئەمریکا گەمارۆ دا

ئەمریکا پێنج ناوەندی ئێرانی بە هۆی هەوڵ دانیان بۆ دەست تێوەردان لە هەڵبژاردنەکەی ئەمریکا گەمارۆ دا


نووسینگەی چاودێری داراییەکانی دەرەوی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا (ئۆفک) سەر لە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ١ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی، ڕایگەیاند کە پێنج ناوەندی ئێرانیمان بە هۆی هەوڵی ئاژاوەگێڕی و دەست تێوەردانیان لە هەڵبژاردنکەی ئەمریکا گەمارۆ دا.

سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی، هێزەکانی سپای قودس ، ناوەندی بیانی ڕاگەیاندنی گووستەر و هەروەها ئنجوومەنی رادیوو و شاشەی میدیای تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان کە لە ژێر چاودێری و ئیزنی هێزەکانی سپای قودس دایە، بە پێ بڕیاری بەڕێوەبەری ١٣٨٤٨ گەمارۆ دران.

ئستیون منووشێن، وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا دەڵێت: " ڕژیمی ئێران بە کەڵک وەرگرتن لە کارگەلێکی هەڵە و بابەتی چەوت، هەوڵ دەدەن لە هەڵبژاردنەکەی ئەمریکا دەست تێوەردان بکەن و ئاژاوە بگێڕن" .

جان ڕتکلیف، بەرپرسی ئیتلاعاتی وڵاتی ئەمریکا، کریستۆفێر ری، بەرپرسی FBI، ڕۆژی چوارشەممە لە واشنگتۆن لە کۆنفرانسێک دا ڕایگەیاند؛ کە ئێران و ڕووسیە ناوی تۆمار کراوانێکیان کە لە هەڵبژاردنەکەی مانگی نۆ وامبر دا ڕای دەدەن وەبەردەستیان کەوتووە.


ئه‌م بابه‌ته 57 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:12:24/10/2020