ڕێکۆردی گیان لە دەستدان بە هۆی کۆرۆناوە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا و نەبوونی پلان بۆ بەرگری

ڕێکۆردی گیان لە دەستدان بە هۆی کۆرۆناوە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا و نەبوونی پلان بۆ بەرگری

ئاسۆی ڕۆژهەڵات، بە وتەی وتەبێژی وەزارەتی بێهداشتی ئێران، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٣٧ کەس لە ئێران بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، ئەم ژومارە تازەیە و کرۆنا لە ئێران چوەتە قۆناغێکی دیکەوە و زۆربەی ئۆستانەکانی ئێران لە هێلی سوور دان.

هەروەها لە کوردستان بە وتەی سەرۆکی زانکۆی زانستی پزیشکی، لە ماوەی ٢٤کاتژمێر ڕابردوو دا ٤٦٤ نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکاندان و ٩٧ کەس لە یەک ڕۆژدا تووشی ئەم ڤایرۆسە بوون.

٥٥١ کەس تاوەکوو ئێستا لە ئۆستانی کوردستان بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە.

بە وتەی سەرچاوەکان، نەخۆشخانەی تەوحیدی شاری سنە هیچ جێگایێکی بۆ تووشبوان نەماوە و دوێشەو ڕێکەوتی ٢٧ی ڕەزبەر، ٥٠ کەس لە تووشبوانیان بۆ نەخۆشخانەی کەوسەر گواستەوە.

شایانی باسە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لەم دۆخە کرۆناییەدا هیچ بەرنامەییەکی بۆ پێشگیری لە بڵاوبوونەوەی کرۆنا نییە. بۆ دەرمانی کرۆنا لە نەخۆشخانەکان بۆ هەر تووشبوێک شەوی یەک میلیۆن تمەن پارە وەردەگرن و زۆربەی لە تووشبوان بە هۆی دەست کورتیەوە لە ماڵەوە خۆیان قەرەنتین دەکەن و هەروەها خەڵک لە بەر گرانی و نەداری ناتوانن لە ماڵێ بمێننەوە و نەڕۆنە سەر کار و چالاکی ڕۆژانەیان بۆیە ئەمە بووەتە هۆکاری سەرەکی بڵاوبوونەوەی زیاتری کرۆنا و گیان لەدەستدانی شارۆمەندان.


ئه‌م بابه‌ته 108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:28:19/10/2020