گیان لە دەستدانی دوو کرێکار لە شارەکانی سەقز و سەردەشت

گیان لە دەستدانی دوو کرێکار لە شارەکانی سەقز و سەردەشت


دوو کرێکاری بە تەمەن لە کاتی کار دا بەهۆی ڕووداوی کاری و نەبوونی ئیمەنی کار، لە شارەکانی سەردەشت و سەقز گیانیان لە دەست دا.

ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ رۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٥ی ڕەزبەری ١٣٩٩ی هەتاوی، کرێکارێک خەڵکی شاری سەقز بەناوی "عوسمان عەبدۆڵڵازادە" لە کاتی کار دا بەهۆی ڕووداوی کاری و نەبوونی ئیمەنی کار لە بەرزایەوە کەوتەخوارەوە و گیانی لە دەستدا.

لە لایەکی دیکەوە و لە هەمان ڕۆژدا، کرێکارێک خەڵی ئاوایی بێژوەێی سەر بەناوچەی ئالانای شاری سەردەشت بەناوی "عەلی خزرنیا" لە کاتی کۆ کردنەوەی گوێز بە هۆی بەر بوونەوە لە سەر دارە گوێز گیانی لە دەستدا.


ئه‌م بابه‌ته 77 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:03:17/10/2020