وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە ئەگەری هێرشی ئەمریکا؛ وەڵامی قورس دەدەینەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە ئەگەری هێرشی ئەمریکا؛ وەڵامی قورس دەدەینەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانی، "سەعید خەتیب زادە" وتوویەتی کە لە ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆ سەر وڵاتەکەی، وەڵامی ئێران "قورس و بێ دەستەوەستان دەبێت".


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە وتوویژ لەگەڵ هەواڵنێری ئیسنا وتوویەتی کە لەئەگەری قەومانی ڕووداوی بەم جۆرە [هێرشی نیزامی ئەمریکا] بە پێی مادە ی ٥١ی مەنشووری ڕێکخراوی نەتەوەی یەکگرتووەکان ئێران بەرگری مەشرووع دەکات.

مادە ی ٥١ ی مەنشورری ڕێکخراوە نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە "مافی جەوهەری" لە بەرامبەر "هێرشی چەکدارانە" یە.

ئەم وتانەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە حاڵێکدایە کە لە ڕۆژانی ڕابردوو دا لە لایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە هەڕەشەیەکی لەم جۆرە نەکراوە.

بەهەرحاڵ پاش کارا بوونەوە و گەڕانەوەی گەمارۆکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر ئێران، کەشتی و فڕۆکەکانی ئێران دەکەونە بەر ئەگەری پشکنین و دەست بە سەر داگرتن لە چوارچێوەی گەمارۆکاندا. ئەمە دەتوانێت بێتە هۆی ئاڵۆزی زیاتر لە نێوان کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا.


ئه‌م بابه‌ته 74 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:17:22/09/2020