سنە/ شارۆمەندێکی کورد بەمەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەی بۆ زیندانی ناوەندی گوازرایەوە

سنە/ شارۆمەندێکی کورد بەمەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەی بۆ زیندانی ناوەندی گوازرایەوە

شارۆمەندێکی کورد بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەی لە بازداشتگەی ئیتلاعات بۆ زیندانی ناوەندی شاری سنە گوێزرایەوە.

ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ رۆژی شەممە ٢٩ی خەرمانانی ١٣٩٩ی هەتاوی، "ئاکۆ کەریمی" کوڕی "سیفووڵا" بە تۆمەتی بەشداری کردن لە خۆپیشاندانی خەزەڵوەری ٩٨ دەستبەسەر کرا و پاشان لە بازداشتگەی ئیتلاعات بۆ زیندانی ناوەندی شاری سنە گوێزرایەوە.

ئەم شارۆمەندە ٢ ڕۆژ دوای خۆپیشاندانی خەزەڵوەری ١٣٩٨ی هەتاوی، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیەوە هێرشی کرا سەر و لە ماڵەکیدا بەبێ نامەی دادگا دەستبەسەر کرا.

بە وتەی شایەتحاڵان، ناوەندە ئەمنییەتییەکان بەمەبەستی پشکنین دەستییان بەسەر ماشێنی ناوبراو گرتووە.


ئه‌م بابه‌ته 103 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:12:22/09/2020