بەحرین؛ پیلانی هێرشێکی چەکداری لەلایەن هێزێکی نزیک بە کۆماری ئیسلامی، پووچەڵکرایەوە

بەحرین؛ پیلانی هێرشێکی چەکداری لەلایەن هێزێکی نزیک بە کۆماری ئیسلامی، پووچەڵکرایەوە

ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی خەرمانان، بە پێی ڕاپۆرتی تەلەڤزیۆنی دەوڵەتی عەربستان، بەحرەین پیلانی گرووپە ژێر پشتیوانی کۆماری ئیسلامییان پووچەڵکردۆتەوە.

هەروەها لە درێژەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەم پیلانە بۆ هێرش بۆسەر دیپلۆماتەکان بووە.

بە وتەی تەلەڤزیۆنی دەوڵەتی عەربستان، هێزەکانی پۆلیسی بەحرەین هێرشییان کردووەتە سەر ماڵێک لە بەحرەین و ٩ کەسیان دەستبەسەر کردووە و هەندێك چەک و مادەی تەقینەوەیان دۆزیوەتەوە.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، بەحرەین لەگەڵ ئیسرائیل پەیمان ئاشتی و ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی واژۆ کرد. کۆماری ئیسلامی یەکێک لەو وڵاتانە بوو کە زۆر بە تووندی پرچەکرداری بەو هەوڵە نیشان دا و تەنانەت هەڕەشەی کرد کە ئەو کارە "وەڵامی شیاوی خۆی بە دوا دا دێت".

بەرپرسانی دەوڵەتی بەحرەین زۆر جار ڕایانگەیاندووە کە پیلانی گرووپە نیزامی‌ئاساکانی پشتیوان کراوی کۆماری ئیسلامی پووچەڵبکەنەوە.

کاتی دەستبەسەرکردنی ئەو ٩ کەسە و چۆنییەتی درکانی ئەو پیلانە ڕوون نییە. ڕۆژنامەی "اخبار الخلیج" لە زمانی بەرپرسێکی دەوڵەتی بەحرەین نووسی کە هێزە ئەمنییەتییەکان بە دۆزینەوەی مادەی تەقینەوە لە شەقام، پیلانی تیرۆری "نوێنەرانی دەرەکی" یان پووچەڵکردۆتەوە.

ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:17:21/09/2020