ڕاپۆڕتی دەوڵەتی ئەمریکا: کۆماری ئیسلامی بۆ مانەوەی خۆی دەست بۆ هەر چەشنە کارێک دەبا

ڕاپۆڕتی دەوڵەتی ئەمریکا: کۆماری ئیسلامی بۆ مانەوەی خۆی دەست بۆ هەر چەشنە کارێک دەبا

دەوڵەتی ئەمریکا بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆڕتێکی چڕ بەناوی "باس کردنی چالاکییەکانی تێکدەرانەی ڕژیمی یاغی کۆماری ئیسلامی"، کۆماری ئیسلامی بە پشتیوانی لە تێرۆریزم، پیلانی مووشەکی، چالاکی ئابووری نایاسایی، هەڕەشەی ئەمنییەتی دەریایی و سایبێری، پێشێل کردنی مافی مرۆڤ و وێران کردنی ژینگە، تۆمەتبار کرد.

"مایک پۆمپێئۆ" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە بڵاوکردنەوەی ئەو ڕاپۆڕتە لە توویتێکدا نووسی: کۆماری ئیسلامی بۆ ئەوەندە مەترسی هەیە؟ بەهۆی ئەوەی کۆماری ئیسلامی ڕژیمێکی کۆنەپەرەستە و بۆ مانەوەی خۆی و دەسەڵاتی و بڵاوکردنەوەی ئیدیۆلۆژیە تووندەکەی دەست بۆ هەر چەشنە کارێک دەبات."

ئەو ڕاپۆڕتە کە چالاکییەکانی کۆماری ئیسلامی لە مانگی ڕەزبەری ١٣٩٧وە تا ئێستا هێناوەتە بەرباس، سپای پاسدارانی وەکوو ئامرازێک بۆ ئەو ئامانجە داگیرکارییە، پێناسە کردووە.


ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:48:20/09/2020