وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: تەواوی گەمارۆکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دژ بە کۆماری ئیسلامی گەڕاونەتەوە!

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: تەواوی گەمارۆکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دژ بە کۆماری ئیسلامی گەڕاونەتەوە!

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بە هەوڵی ئەمریکا سەبارەت بە ڕاگەیاندنی "پێشێل کردنی بڕیارەکانی ڕێککەوتننامەی بەرجام" لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە بۆ شۆڕای ئەمنییەت لە ڕێکەوتی ٣٠ی گەلاوێژ کرد و وتی: ئەو گەمارۆیانە لە کاتژمێر ٨ی شەوی ٢٩ی خەرمانان بەکاتی ئەمریکا، کارا بوونەتەوە.

"مایک پۆمپێئۆ" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە لاپەڕەی تویتێری خۆی ڕایگەیاند: تەواوی گەمارۆکانی دژ بە کۆماری ئیسلامی کارا بوونەتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەو توویتەدا نووسی: "تەواوی گەمارۆکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە دژ کۆماری ئیسلامی کە گەورەترین پاڵپشتی تێرۆریزم و دژە یەهوودە، گەڕاونەتەوە. ئەو گەمارۆیانە بەردەوام بوونی هەمیشەیی ئابلۆقەی چەک و چۆڵی کۆماری ئیسلامیشی لەگەڵە. ئەوە هەواڵێکی خۆش بۆ ئاسایش و ئەمنییەتی ناوچەیە."

پۆمپێئۆ هەروەها ئاماژەی بەوە کرد: ئێمە بە زووترین کات گەمارۆکان کارا دەکەین و لە تەواوی وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکانیش داوا دەکەین بە درووستی پایبەندی ئەرکەکانییان بن.


ئه‌م بابه‌ته 51 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:08:59:20/09/2020