"ئەمیر عەلی حاجی زادە"، فەرماندەی هەوا فەزای سپای پاسداران ڕایگەیاند،
ئەو هێزە نیزامییانە لە ساڵی ١٣٦٣وە تا ئێستا شەو و ڕۆژ و بێ ڕاوەستان، خەریکی
هەڵکەندی توونێل بۆ شارەمووشەکییەکانن.
"حاجی زادە" لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنی
وتی: "بیرۆکەی سازکردنی شاری مووشەکی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵێ ١٣٦٣ی هەتاوی، پێش
ئەوەی هەوەڵین کەرەستەی مووشەکیمان بێت، دەستمان بەساز کردنی شاری مووشەکی کرد کە
تا ئێستا درێژەی بووە و ئێستا بە شاری مووشەکی پێناسەی دەکەین."
ناوبراو لە درێژەدا وتی: "لە دڵی زەوی و شاخ و
کێوەکان، تۆڕێک توونێلمان بۆ ڕاگرتنی کەرەستە و چەک وچۆڵ و دامەزرانی بنکە مووشەکییەکان،
هەڵکەندووە."
هەروەها ئاماژەی بەوە کرد: "ترسی دوژمنانی ئێمە
ئەوەیە کە ئەو کەرەستە نیزامییە لەبەر دەستی ئەوان نییە و ناتوانن
بیاندۆزنەوە."
ئەو دەسەڵاتدارە نیزامییە هەروەها باسی لە دامەزراوی
ناوکی "فردۆ" کرد و وتی بەهۆی ئەوەی لە ژێر زەوییە سەبارەت بە سایتی
"نەتەنز" زۆر هەستییارترە.
جێی ئاماژەیە هەبوونی کەرەستەی مووشکی و کڕین و فرۆشی چەک و چۆڵی کۆماری ئیسلامی، کۆمەڵگای نێونەتەوەیی نیگەران کردووە، کۆماری ئیسلامی گەورەترن پشتیوانی تێرۆریزم لە جیهان دایە و ئەو چەشنە هەڵسووکەوت و کەرەستەیەی کۆماری ئیسلامی، ئاسایش و سەماقگیری جیهان دەخاتە مەترسییەوە.
ئهم بابهته 177
جار خوێنراوهتهوه