"دۆناڵد تڕامپ"، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە
کاردانەوە بە پیلانی کۆماری ئیسلامی بۆ کووشتنی باڵوێزی ئەمریکا لە ئەفریقای
باشوور، وتی: "هەر هێرشکی کۆماری ئیسلامی بەهەر چەشنێک بێت، لەگەڵ وەڵامێکی
هەزار هێندە گەورەتر لەلایەن ئێمەوە ڕووبەڕوو دەبێتەوە."
سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە لاپەڕەی توویتێری خۆی
نووسی: "بە پێی ڕاپۆڕتی میدیاکان، ئەگەری ئەوە هەیە کۆماری ئیسلامی بۆ
تۆڵەسەندنەوەی کووشتنی "قاسم سولەیمانی" پیلان داڕێژێت."
بە وتەی دۆناڵد تڕامپ، بڕیاری کووشتنی "قاسم سولەیمانی"
بەهۆی هەوڵەکانی بۆ کووشتنی هێزە ئەمریکاییەکان و ئێش و ئازارێک کە لە ماوەی چەند
ساڵ بەدی هێنابوو، هاتە ئاراوە.
ئهم بابهته 229
جار خوێنراوهتهوه