وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: فەرانسە دەبێت بە ئازادییەوە ڕاوەستێ، نە لەگەڵ ڕژیمی تاران

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: فەرانسە دەبێت بە ئازادییەوە ڕاوەستێ، نە لەگەڵ ڕژیمی تاران

"مایک پۆمپێئۆ" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ڕەخنەی لە سیاسەتی فەڕانسە و "ئیمانۆئێل مەکرۆن" سەبارەت بە کۆماری ئیسلامی گرت و وتی: "فەڕانسە دەبێت بە ئازادییەوە ڕاوەستێ، نە لەگەڵ ڕژیمی تاران"

پۆمپێئۆ وتی: " ئێمە کۆماری ئیسلامی هەر بەو شیوەی کە هەیە دەیناسین؛ گەورەترین پاڵپشتی تێرۆریزم لە جیهان و هۆکاری سەرەکی ناسەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئێمە لەو باوەڕە داین هاوڕێیانی ئێمە لە فەڕانسە دەبێت شۆناسی ڕاستەقینەی ئەوان بناسن؛ فەڕانسە دەبێت بر ئازادییەوە ڕاوەستێ، نە لەگەڵ ڕژیمی تاران."

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لەوەی کە فەڕانسە بە پێچەوانەی وڵاتانیتری ئۆرۆپا "حیزبوڵڵای لوبنان" وەکوو ڕێکخراوێکی تێرۆریستی لەقاو نادات، بەداخەوە بوو و لەدرێژەدا وتی: "پاریس لەوباوەڕەدایە کە حیزبوڵڵای لوبنان وەکوو لاینەکەی سیاسییە، لەکاتێکدا کە ئەو ڕیکخراوە لەلایەن تێرۆریستێک بەناوی "حەسەن نەسروڵڵا" بەڕێوەدەچێ."

پۆمپێئۆ هەروەها ئاماژەی بەوە کرد؛ فەڕانسە چۆن دەتوانێت لەماوەی حەوتوویەکدا گەمارۆی چەک و چۆڵ ڕەد کاتەوە و حەوتوویتر لە بەیڕووت لەگەڵ دەسەڵاتدارێکی باڵای حیزبوڵڵا چاوپێکەوتن بکات و لەدرێژەدا وتی: "پرسیار ئەوەیە فەڕانسە دەیەوێت لە بەرەنگار بوونەوە دژبە کۆماری ئیسلامی و بەدیهێنانی ئاسایشی ناوچەکە لەگەڵمان بێت یا نا؟"


ئه‌م بابه‌ته 38 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:59:15/09/2020