ئێران/ ١٥٦ کەسیتر بە هۆی ڤیرووسی کۆرۆنا گیانییان لەدەستدا

ئێران/ ١٥٦ کەسیتر بە هۆی ڤیرووسی کۆرۆنا گیانییان لەدەستدا

وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی ئێران ڕایگەیاند لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ١٥٦ کەسیتر بە هۆی ڤیرووسی کۆرۆنا گیانییان لەدەستداوە.


"سیما سادات لاری" وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی، ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی خەرمانان ڕایگەیاند کۆی گشتی گیانلەدەستدراوانی ڤیرووسی کۆرۆنا بووەتە ٢٣هەزار و ٣١٣ کەس.

هەروا لە درێژەدا ئاماژە بەوە کرا ٢٦١٩ کەسیتر تووشی ڤیرووسی کۆرۆنا بوون و ئێستا کۆی گشتی تووشبووان بووەتە ٤٠٤هەزار و ٦٤٨ کەس.


ئه‌م بابه‌ته 40 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:42:14/09/2020