بنەماڵەی "مانی هاشمی" بەهۆی دەست کورتییەوە ناتوانن دەرمانی کەن

بنەماڵەی

بە پێی ڕاپۆڕتی ناوەندی خۆجێیەکان، "مانی هاشمی" کۆڵبەری لاوی تەمەن ١٤ ساڵ کە ١٦ی خەرمانانی ئەمساڵ لە کاتی ڕاکردن لەدەست هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە بەرزاییەکەوە بەر بووە و ئێستا دۆخی تەندرووستی ناجێگیرە.

بە وتەی شایەتحاڵان، بنەماڵەی "مانی هاشمی" بە هۆی دەست کورتییەوە توانایی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەیەکی باش و دەرمان کردنییان نییە.

"مانی هاشمی" کە خەڵکی ئاوایی شمشیری سەربەشاری پاوەیە، لەسەرەتا بۆ نەخۆشخانەی ئەو ناوچەیە گوازرایەوە بەڵام بە وتەی پزیشکەکان برین و ئازارێک کە بەسەر و چاوی گەیشتووە دەبێت لە نەخۆشخانەیەکی باشتر بە کەرەستەی پزیشکی پەیوەستەوە لە ژێرچاودێری دابێت.


ئه‌م بابه‌ته 43 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:32:14/09/2020