وەزیری پەروەردە و فێرکاری ئێران: بە هۆی جوان نەبوونی ڕووبەرگی کتێبی بیرکاری ، داوای لێبوردن دەکەین

وەزیری پەروەردە و فێرکاری ئێران: بە هۆی جوان نەبوونی ڕووبەرگی کتێبی بیرکاری ، داوای لێبوردن دەکەین

"مۆحسێن حاجی میرزایی"، وەزیری پەروەردە و فێرکاری ئێران، لابردنی وێنەی کچانی لە سەر کتێبی بیرکاری سێهەمی سەرەتایی بە "بێ سەلیقەیی" پێناسە و داوای لێبوردنی کرد و وتی ڕووبەرگی کتێبی بیرکاری سێهەمی سەرەتایی چاک دەکەین و باوەڕمەندین لەم دۆخە هەستیارەدا دەبێ سەرنجێکی زۆرتر بە چالاکییەکانی وەزارەتی پەروەردە سەبارەت بە سەرنجدان بە کچان بێتە ئاراوە.

جێی ئاماژەیە ڕۆژێک لەمەوبەر، جێگری رێکخراوی توێژینەوە وتبووی: "ڕووبەرگی کتێبی بیرکاری دەگۆڕین تا ئاپاڕتایدی جنسی سەبارەت بە خوێندکارەکان بوونی نەبێت." سەرۆکی وەزارەتی پەروەدە ڕایگەیاند ئەو ئالوگۆڕییە ساڵیتر دێتە ئاراوە.

لابردنی وێنەی کچان لەسەر ڕووبەرگی کتێبی بیرکاری سێهەمی سەرەتایی لەگەڵ شەپۆلێک ناڕەزایەتی ڕووبەڕوو بووەوە، ڕەخنەگران ئەو ئالوگۆڕییان لە پەیوەندی لەگەڵ ڕەوتی ئیدیۆلۆژیکی هەمبەر بە مێژوو، هونەر و مافی ژنان و هەوڵێکی زۆرتر بۆ جیاکاری جینسیەتی و بانگەشەی ناڕاستەوخۆی کاراکتێری سونەتی ژنان، پێناسە کرد.


ئه‌م بابه‌ته 31 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:12:14/09/2020