بانە/ کۆڵبەرێک بەدەست هێزەکانی سپای پاسداران کوژرا

بانە/ کۆڵبەرێک بەدەست هێزەکانی سپای پاسداران کوژرا

ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ کۆڵبەرێکی لاو لە سنوورەکانی بانە بەدەست هێزەکانی سپای پاسداران کوژرا.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری "هەنگەژاڵ" هێرشییان کردووەتە سەر کاروانێک کۆڵبەر کە دەرئەنجام کۆڵبەرێکی لاو بە شۆناسی "هادی خدری" خەڵکی ئاوایی "زیویە" سەر بەشاری بانە، کوژراوە.

جێی ئاماژەیە لە مانگی ڕابردووی زایینی لانیکەم ٢٠ کۆڵبەر کوژراو و بریندار بوون، کە ٦ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی سپای پاسداران کوژراو و ١٤ کەسیشان بریندار بوون.


ئه‌م بابه‌ته 101 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:36:13/08/2020