ئەمریکا/ چین و ڕوسیە، چاوەڕێن چەک و چۆڵ بە کۆماری ئیسلامی بفرۆشن

ئەمریکا/ چین و ڕوسیە، چاوەڕێن چەک و چۆڵ بە کۆماری ئیسلامی بفرۆشن

ئەمریکا/ چین و ڕوسیە، چاوەڕێن چەک و چۆڵ بە کۆماری ئیسلامی بفرۆشن

"کێلی کرێفت" ، باڵوێزی ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، وتی: چین و ڕوسیە چاوەڕێن ماوەی گەمارۆی چەک و چۆڵی کۆماری ئیسلامی کۆتایی پێ بێت، تا چەک و چوڵی خۆیان بە ئەم وڵاتە بفرۆشن.


کرێفت ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی، لە وتووێژێکدا وتی: "هەڵبژاردنەکە ڕوونە، جیهان دەبێت نێوان ئاسایش و ئەمنییەت یا پاڵپشتی لە تێرۆریزم، یەکییان هەڵبژێرێت."

خاتوو کرێفت لە درێژەدا وتی: ئەمریکا لەسەر هەڵوێستی خۆی و درێژەدان بە گەمارۆی چەک و چۆڵی کۆماری ئیسلامی، سوورە و هەرکات کۆماری ئیسلامی بتوانێت چەک و چۆڵ بکڕێت، واتا توانایی ئەوەی هەیە ئەو چەک و چۆڵە بۆ گرووپە تێرۆریستییەکانی سەانسەری جیهان بنێرێت.

کرێفت ئاماژەی بەوە کرد، کۆماری ئیسلامی چەک و چۆڵ بۆ حوسییەکانی یەمەن، ڕژیمی بەشار ئەسەد لە سوریە، گرووپە چەکدارە شیعەکان لە عێراق و زۆر گرووپی تێرۆریستی تر لە جیهان دەنێرێت، بۆیە هیچ ڕێگاییەکیتر جگە لە درێژەدان بە گەمارۆی چەک و چۆڵی کۆماری ئیسلامی بوونی نییە.


ئه‌م بابه‌ته 105 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:09:11/08/2020