خۆپیشاندەرانی لوبنان: "حیزبوڵڵا دەبێ چەک کرێت"

خۆپیشاندەرانی لوبنان:
خۆپیشاندەرانی لوبنانی بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی دژی دەسەڵاتداران و کاربەدەستانی ئەو وڵاتە هاتنە سەر شەقامەکان و خوازیاری چەک کردنی "حیزبوڵڵا"ن کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێت.

ئەو ناڕەزایەتییانە دوای تەقینەوەی چەند ڕۆژی لەوە پێشی شاری بەیڕووت سەریهەڵدا کە بووبە هۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە ١٥٠ کەس و بریندار بوونی ٥٠٠٠ کەس.

دەوڵەتی لوبنان لە یەک ساڵی ڕابردوو بەهۆی باروودۆخی خراپی ئابووری، گەندەڵی لە سیستمی دەوڵەتی و ناڕازی بوونی خەڵک لە دەستتێوەردانی "حیزبوڵڵا" لە کاروباری سیاسی و نیزامی لوبنان، لەگەڵ خۆپیشاندانی خەڵکی لوبنان ڕووبەڕوو بووەتەوە.

 پێشتر دەوڵەتی ئاڵمان کۆگایەک ئاموونیاک سەر بە حیزبوڵڵا لە ئیالەتی "بایرن"ی پەیدا کردبوو.

جێی ئاماژەیە، شارۆمەندانی لوبنانی لەو باوەڕەدان تەقینەوەی چەند ڕۆژ لەوە پێشی شاری بەیڕووت، دەستی "حیزبوڵڵا"ی تێدایە.

ئه‌م بابه‌ته 132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:05:23:09/08/2020