"سوهەیلا حیجاب" بۆ دووهەمین جار لە زیندان هێرشی کرایە سەر

ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ "سوهەیلا حیجاب" پارێزەر و زیندانی سیاسی، کە ماوەی ٥ ساڵ حوکمەکەی لە زیندانی قەرچەکی وەرامین تێدەپەڕێنێت، لە لایەن زیندانییەکی ترەوە هێرشی کرایەسەر.

ڕۆژی هەینی ١٧ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی، ئەو هاوڵاتییە کوردە لەلایەن زیندانییەکی ترەوە کە بە تۆمەتی بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستبەسەر کراوە، بە پارچەیەک شوشەی شکاو هێرشی کرایەسەر و زۆر بە تووندی بریندار کرا، دواتر بۆ نەخۆشخانە گوازرایەوە.

ئەو زیندانییە سیاسییە بە هۆی قووڵبوونی برینی، لە بەندی کەرەنتینە کراو بۆ دەرمانخانەی زیندان و دواتر بۆ نەخۆشخانەی شار گوازرایەوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەکی زیاتر سەبارەت بە دۆخی تەندرووستی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.

جێی ئاماژەی پێشتر "سوهەیلا حیجاب" وتبووی: "لە لایەن لێکۆڵەری دۆسیەکەم هەڕەشەم لێکرابوو کە لەناوم ببەن" ، بە پێی ئەو وتانە گوومانی ئەوە دەکرێت سوهەیلا حیجاب لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە مەتەرسی کوژرانی لەسەرە.

ئه‌م بابه‌ته 117 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:05:21:09/08/2020