وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: " بوونی چینییەکان لە ئێران، دەبێتە هۆی ناسەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست"

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا:

مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی باسی لە مەترسییەکانی ڕێکەوتننامەی ٢٥ساڵەی نێوان چین و ئێران کرد.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی، لە وتووێژێک لەگەڵ هەواڵنێری فاکس نیوز، وتی: "بوونی چینیەکان لە ئێران، دەبێتە هۆی ناسەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست."

لە درێژەی ئەو وتووێژە، ناوبراو ئاماژەی بە قۆناغی ئاخری جێ بە جێ بوونی ئەو ڕێککەوتننامەیە، نێوان دوو وڵاتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ و ئازادی واتا چین و کۆماری ئیسلامی کرد و وتی: "هیچ سەیر نییە ئەو ڕژیمانەی لە ناوخۆی وڵاتەکەیان ڕێز لە ئازادی ناگرن و لە وڵاتانی دەرەوە ئاژاوە دەنێنەوە، دەستی یەک بگرن و ڕیککەون."

مایک پۆمپێئۆ لەسەر گەمارۆکانی دژ بە کۆماری ئیسلامی وتی: "ئێمە هەمووی هێز و توانامان بەکار دەگرین تا گەمارۆکانی کە دژ بە کۆماری ئیسلامی هەمانە، لەسەر حیزبی کۆمۆنیستی چین و کۆمپانییە دەوڵەتییەکانیان کاریگەر بێ."


ئه‌م بابه‌ته 132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:34:04/08/2020